مانگى ئه‌یلول پێشانگاكه‌ى له ئه‌ڵمانیا ده‌كاته‌وه
شێوه‌كاره ئێزدییه‌كه ده‌ستى به پڕۆژه هونه‌رییه‌كه‌ى پێڵاوى ئاواره‌كان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له وڵاتى ئه‌ڵمانیا، شێوه‌كارێكى ئێزدى، ده‌ستى به‌و پڕۆژه هۆنه‌رییه كردووه كه ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ك پێڵاوى به‌جێماوى ئاواره ئێزدییه‌كانى 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له پڕۆژه‌كه‌ى به‌رجه‌سته بكات.
شێوه‌كاره‌كه ناوى قاسم شه‌رقی یه، وه‌كو خۆى ده‌ڵێت، ئه‌ندامى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى ئه‌ڵمانیایه و تاوه‌كو ئێستاش چه‌ندین پێشانگاى تایبه‌تى و هاوبه‌شی له‌و وڵاته له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه‌ته‌وه.
قاسم ڤیدیۆیه‌كى بۆ 964 ناردووه و تیایدا باسی پڕۆژه‌كه‌ى ده‌كات كه بریتییه له هونه‌رى شێوه‌كاریی و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌و وڵاته نمایشی ده‌كات.
ده‌ڵێت “ده‌ستم به پڕۆژه‌كه كردووه و كه تیایدا هه‌ر پێڵاوه و چیرۆكێك ده‌گێڕێته‌وه”.
له‌مانگى نیسانى ئه‌مساڵ، ئه‌م شێوه‌كاره ئێزدیه دواى 15 ساڵ له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕایه‌وه شنگال، له‌وێ بیرۆكه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و پێڵاوانه‌ى بۆ دروست بوو كه له ساڵى 2014 ـه‌وه له‌و خێزانه ئاواره ئێزدییانه به‌جێمابوون، كه له ترسی داعش رایانكردبووه سه‌ر چیاى شنگال.
پێشتریش قاسم به 964ـى وتبوو “پڕۆژه هونه‌رییه‌كه‌م كردنه‌وه‌ى پێشانگایه‌كى شێوه‌كارییه و به‌كارهێنانى هه‌موو ئه‌و پێڵاوانه‌یه له‌ناو تابلۆیه سوریالییهكانم، كه به نیازم له مانگى ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ نمایشى بكه‌م و ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا له‌باره‌ى ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى ئێزدی نه‌تواندراوه به ووشه ده‌ببڕدرێت، من به تابلۆكانم ده‌ریده‌بڕم”.