تائێستا زانیوتانە لە گانا زێڕ دەڕوێت؟
964+
ژووری هەواڵ
وڵاتی گانا لە خوارووی ئەفریقا خاکەکەی پڕیەتی لە زێڕ و دایمۆند، تەنانەت وایلێهاتووە ناو نراوە کەناری زێڕ، بەڵام لەپاڵ ئەمەدا سامانێکی ئێجگار بەبەهایان هەیە کە کەم وڵاتی جیهان خاوەنیەتی ئەویش درەختی (کۆکۆ) یان ئەوەی پێی دەڵێن درەختی کاکاوە
لە دەگمەنترین ئەو درەختانەیە کە لەخاکی گانا دەڕوێت، ئەم درەختە بەروبومێکی سەیری هەیە کە (کەرەی شیبا)ی لێ بەرهەمدێ، ئەم کەرەیە لە جیهاندا زۆر دەگمەنەو لە کرێم و سابوون و کەرەستە جوانکارییە پڕ بەهاکاندا بەکاردێت.
دۆستێکی 964 لە گانا سۆراغی ئەم درەختەی کرد، یەکێک لەوانەی لە باخی درەختەکانی کۆکۆ کاردەکات بەرووبەوومەکەی پیشان دەدات و بۆی روون دەکاتەوە کە لەناوی ئەو درەختەدا چی هەیە.