ترێى باشیان هەیە
شارباژێر خۆى بۆ فێستیڤاڵى ترێ ئامادە دەکات
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
قەزاى شارباژێر خۆى بۆ فێستیڤاڵى ترێ ئامادە دەکات و دەیەوێت وەک شوێنەکانى تر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانى بەتایبەت ترێ، بە خەڵک بناسێنێت.
فەرهاد ساڵح قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بە 964ـى وت،”لە بەرنامەدایە عەلوەیەک لە ناوچەی شارباژێڕ دروست بکرێت بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەو ناوچەیە، شوێنى عەلوەکەش دەکەوێتە نێوان قەزای چوارتا و قەڵا چوالانەوە، ئەمەش شوێنێکى سەنتەرە هەم بۆ شارباژێر هەم بۆ ماوەت و شوێنەکانى تریش”.
باسی لەوەکرد، ناوچەی شارباژێڕ بەرهەمێکی زۆری ترێی هەیە، هەربۆیە بڕیارە بۆ ئەم پایزە فێستیڤاڵی ترێ لە ناحیەی سیتەک بکرێتەوە بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانی جواتیاران.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح