بچوکترین حاجی کوردستانە

تەمەنی 20 ساڵە و حەج دەکات

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بچوکترین حاجی کوردستان لە شاری سلێمانییە و تەمەنی تەنیا “20” ساڵە و دوو ساڵە چاوەڕێیە ناوی بگەڕێتەوە.

دارەڤان ساڵح ئەو حاجییە گەنجەیە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، لە ساڵی 2023 ناوم نووسی بۆ حەج و ئەمساڵ گەڕایەوە و زۆر دڵخۆشم چونکە ئەمە ئاواتی منداڵیم بوو.

وتیشی، چەند رۆژێکە خۆمم بۆی ئامادە کردووە و بڕیارە لە 26.5.2025 لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشتەکەم دەستپێدەکەم و پڕۆسەکە 20 25 رۆژ دەخایەنێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

یەکەم کاروانى حاجیان لە رێگەى فڕۆکەوە گەشتیان کرد

یەکەم کاروانى حاجیان لە رێگەى فڕۆکەوە گەشتیان کرد