هاتوچۆى هه‌رێم سزاكه‌ى دیاری ده‌كات
له‌مه‌وداو ئه‌م حه‌ره‌كه‌یه‌ى ماتۆڕسواره‌كان سزاى له‌سه‌ره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى هه‌رێم سزاى مادى بۆ ماتۆڕسواره‌كان دانا، جۆرى ئه‌و سه‌رپێچیانه‌شی بۆ ده‌ستنیشان كردن كه پێیه‌وه سزاده‌درێن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌مه‌ودوا پێويسته ماتۆڕسوارەکان پابه‌ندی ئەم رێنماییانە بن و جێبەجێ بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر لاری لێبكه‌ن و پابه‌ندی نه‌بن، ئه‌وا سزای دارایی خاوه‌نه‌كانیان دەدرێت و دەست به‌سه‌ر ماتۆڕه‌كانیشیان دەگیرێت.
هاتوچۆى هه‌رێم ده‌ڵێت:
هه‌ر ماتۆڕسوارێك سه‌ركێشی و نمایش بكات ده‌درێته دادگا ماتۆڕه‌كه‌شی ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
هه‌ر ماتۆڕسوارێك له ترافیك لایته‌كان نه‌وه‌ستێت سزاى دارایی ده‌درێت.
هه‌ر ماتۆڕ سوارێك به‌ده‌نگى گزۆز هاوڵاتیان هه‌راسان بكات ده‌درێته ده‌دگا و ماتۆڕه‌كه‌شی ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ئه‌گه‌ر ماتۆڕه‌كه لۆگۆى كۆمپانیاكانى دلیڤه‌رى پێوه‌بێت، لیستى سزاكان مانگانه بۆ كۆمپانیاكه ده‌نێردرێت.
هه‌ر ماتۆڕسوارێك كڵاو و سه‌رئه‌ژنۆ و مه‌چه‌كپارێز به‌كارنه‌هێنێت، سزاى دارایی ده‌درێت.