"پەرلەمان هیچى نەگۆڕى"
33 ساڵ بەسەر یەکەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا تێدەپەڕێت
964+
وریا فەتاح
33 ساڵ بەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا تێدەپەڕێت، بەڵام ئەزمونەکە لەگەڵ خواستى هاوڵاتیان یەکناگرێتەوە و زۆربەیان بە گلەیین و دەڵێن، هەڵبژاردن نەیتوانیوە وەک پێویست کاریگەرى هەبێت.
964 ژمارەیەک هاوڵاتى لە هەولێر و سلێمانى وەرگرت ئەمە پوختەى قسەکانیانە:
_ تا 2010 باشبوو هەندێ شتى گۆڕى.
_ عەقڵیەتى ئێمە ناتوانێت هیچ بگۆڕێت، پەرلەمان دەتوانێت چى بگۆڕێت.
_هەندێ خەڵکى دەوڵەمەند کرد.
_ قەیرانەکانى قوڵکردەوە و کێشەکانى چارەسەر نەکرد.
_ پەرلەمان بەدەست حیزبەوەیە.
_ هەموومان قەرزدارى پەرلەمانین بە دنیاى ناساندین، بەڵام ئەم خولەى کۆتایى نا.
_عەیبى نییە، بەراورد بەو خەڵکە باشە.