بۆ کارى کشتوکاڵى

لە پێنجوێن کرێکار دەستناکەوێت؛ پێنج هەزاریش بەرز بووەوەتەوە

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

بۆ ئەمساڵ لە پێنجوێن کرێى رۆژانەى هەر کرێکارێکى کشتوکاڵى 30 هەزار دینارە و ساڵى رابردوو بە 25 بووە، لەگەڵ ئەوەشدا لەناو پێنجوێن کرێکار دەستناکەوێت و لە شوێنەکانى ترەوە دەیهێنن.

بەپێى سۆراغێکى پەیامنێرى 964 لە پێنجوێن، بۆ ئەمساأ جوتیارانى پێنجوێن بەدەست کەمى دەستى کارەوە گیرۆدەن، بەشێوەیەک لە سنوورى پێنجوێن کرێکاریان دەستناکەوێت و ئەوەشى هەیە لە 30 هەزار دینار کەمتر کار ناکات.

پەیامنێرى 964 لەگەڵ سەرکار و کرێکاران و ئەنجومەنى جوتیارانى پێنجوێن قسەى کردووە، هەموویان لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە 25 هەزار دینار بۆ ئەمساڵ بەشی کرێکار ناکات.

نەک هەر ئەوە، لە سنوورى پێنجوێن کرێکار بە قورسى دەست دەکەوێت، بۆیە جوتیاران ناچارن کرێکار لە هەڵەبجەى تازەوە بهێنن، یان کرێکارى خەڵکى رۆژئاوا و رۆژهەڵاتى کوردستان ببەن.

بەختیار قادر، سەرۆکى ئەنجومەنى جوتیارانى پێنجوێن بە 964ـى وت،”ئەمساڵ پارەى پێنج کرێکارى رۆژانە، یەکسانە بە پارەى شەش کرێکارى ساڵى پار بۆ رۆژێک”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جوتیارانی پێنجوێن واز لە زەوییەکانیان ناهێنن و سەرقاڵ...

جوتیارانی پێنجوێن واز لە زەوییەکانیان ناهێنن و سەرقاڵی کشتوکاڵی خۆیانن