نوێژی موسوڵمانان لە مەککە - وێنە: تۆڕی ئێکس
دوو کاروانی حاجیانی هەرێم گەیشتوون
زیاتر لە 500 هەزار حاجی گەیشتوونەتە سعودیە
ژووری هەواڵ
تا ئێستا زیاتر لە 500 هەزار کەس بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە، وەزارەتی حەج و عومرەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، لە دەروازە جیاوازەکانی وڵاتەوە بە باشترین شێواز پێشوازی لە حاجییان دەکرێت.
رۆژی 16ـی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وشکانییەوە بەرەو مەککە بەڕێکەوت و بڕیارە لە سبەینێەوە بەشێکی دیکەی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی بچنە سعودیە.
یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان نزیکەی 700 کەسە و خەڵکى سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕینن، لە رێگەى وشکانىیەوە بەرەو مەککە رۆیشتوون.
ئەمساڵ پێنج هەزار و 137 کەس گەشتی حەج ئەنجامدەدەن، سێ هەزار و 496 کەس لە رێگەی ئاسمانی و هەزار و 646 کەسیش لە رێگای وشکانیەوە.