دیمهنێكی پێشووى گردبوونهوهى مامۆستایانى وانهبێژ كه داواى دامهزراندن دهكهن... وێنه: 964+
وەزارەتی دارایی و ئابووری:
سبەینێ مامۆستایانی گرێبەست موچە وەردەگرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەی دووشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت، کە سەرجەمی تەمویلەکانیان لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستیش رایگەیاند، ئەو موچەی وەریدەگرن موچەی مانگی چوارە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 18.5.2025 هەواڵەكەی راگەیاند و دەڵێت، سبەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت.
لای خۆیەوە کاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست هەر ئەمڕۆ بە 964ی راگەیاند، ئەو موچەی وەریدەگرن هی مانگی چوارە.
وتیشی، مانگی رابردوو وەزیری پەروەردەی هەرێم نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرد بۆ دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، بەڵام تا ئێستا ئەم نووسراوە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەربارەی موچەی مانگی 12ـی مامۆستایانی گرێبەست، کاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست وتی، قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی کردووە و داوایان کردووە موچەكانیان لەگەڵ فەرمانبەران دابەش بکرێت، چونکە موچەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، بەڵام پێیان راگەیاندبوون هاوشێوەی موچەی فەرمانبەران هی ئێوەش ناتوانن دابەش بکەن”.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست 38 هەزارە، موچەی مانگانەیان لە نێوان 450 بۆ 500 هەزار دیناردایە، کۆی موچەی مانگایەیان نزیکەی 18 ملیار دینارە.
هەروەها ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، ژمارەیان هەشت هەزار مامۆستایە.گ