15ـەیان خانەنشین بوون
پەروەردەی پێنجوێن کێشەی کەمی کارگوزاریان هەیە
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
بەهۆی خانەنشین بوونیانەوە، پەروەردەی پێنجوێن کێشەی کەمی کارگوزاری بۆ دروست دەبێت.
ئەسعەد جافر بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، 22 فەرمانبەریان خانەنشین دەبن کە تەنها حەوت دانەیان مامۆستان و ئەوانی دیکە کارگوزارن کە ژمارەیان 15 کەسە.
وتیشی، مامۆستاکان بە وانەبێژ و گرێبەست شوێنیان پڕ دەکەنەوە بەڵام جێگای پاسەوان و کارگوزاران پڕ نابێتەوە و دەبێت دابمەزرێندرێن.
باسی لەوەشکرد، لە پێنجوێندا 12 قوتابخانە هەیە کە هەموویان دوو دەوامن و هەریەکەشیان دوو کارگوزار و یەک پاسەوانیان هەیە.
ئەمڕۆ مەڕاسیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بۆ 22 فەرمانبەر رێکخرا بەهۆی خانەنشین بونیانەوە و رێزلێنانیان پێبەخشرا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی