لە بیتهۆڤنەوە بۆ ئەوانەی خۆمان
ئەمڕۆ تەلاری هونەر یەک نەفەری تری نەدەگرت
964
دیلان محەمەد جەزا
ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی نۆبەرەی کارەکانی ئەمساڵی پێشکەش کرد، خەڵک ئەوەندە بە تاسەوە بوون هۆڵی تەلاری هونەر یەک نەفەری تری نەدەگرت.
لە مانگی رەمەزانەوە ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی خەریکی پرۆڤەو خۆ ئامادەکردنن، ئێوارەی ئەمڕۆ ئیشەکەیان هاتە بەرهەم، کاری بیتهۆڤن و ئەوانەی خۆشمانی تێدابوو.
نیاز نوری بەڕێوەبەری ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی بە 964 وت ”ئێمە لەرووی توانای ژەنیارو ژەنینەوە زوو زوو دەتوانین ئەم کۆنسێرتانە بکەین بەڵام پاڵپشتیمان پێویستە”.