یارییەکان کاتژمیر 02:30 دەستپێدەکەن
ئارارات چاوی له گرتنه‌وه‌ی لووتكه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
ئه‌مڕۆ خولی نایابی كوردستان درێژه‌ی ده‌بێت و یانه‌ی ئارارات هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی وه‌ربگرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 02:30 گه‌ڕی هه‌ژده‌هه‌می خولی نایابی كوردستان درێژه‌ی ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوار یاری له گه‌ڕه‌كه به‌ڕێوه‌چوون.
له گرنگترین یاری ئه‌مڕۆدا، یانه‌ی ئارارات، كه له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ یاری ده‌كات.
ئارارات 27 خاڵی هه‌یه و به بردنه‌وه‌ی یاری ئه‌مڕۆ، یان یه‌كسانبوون، ده‌گه‌ڕێته‌وه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی، كه چه‌ند گه‌ڕێك له‌مه‌وبه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌م بوو.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، كه دوێنێ به 0-1 گۆڵ به یانه‌ی برایه‌تی دۆڕا، ئێستا به 27 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه، مه‌ترسی ئه‌وه‌شی له‌سه‌ره پله‌ی یه‌كه‌م له ده‌ستبدات، به تایبه‌تی به ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ئارارات یان یه‌كسانبوون.
له یارییه‌كی دیكه‌دا دێربیی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك شێروانه له كه‌لار رووبه‌ڕووی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێته‌وه.
له دوایاریی ئه‌مرۆشدا، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت جه‌ماوه‌ریی بێت، یانه‌ی سۆران میوانداری یانه‌ی سۆران ده‌كات.
خولی نایابی كوردستان به به‌شداریی 15 به دوو قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.