سەرەتا لە بەغداو دواتریش بۆ دراوسێکەی
سەرۆکی هەرێم بانگهێشتکراوە بۆ تاران
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە رەسمی لە تاران بانگهێشتکراوە، هەر ئەوەندەی سەردانەکەی بەغدای تەواو بوو، هەر لەوێوە دەچێتە پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بانگهێشتەکە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناردوویەتی بۆ بەشداریکردن لە ديدارى تاران.
کارنامەکە ئەوەی تێدایە کە سەرۆکی هەرێم لەوێ لە مێزگردێکدا بەشداری دەکات ” تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جهخت له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزلهيهكگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان، دهكاتهوه”،
هەر لەوێش چەند بەرپرسێکی ئێرانی دەبینێت.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم چووە بەغدا، سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند سودانی بۆ لوتکەی عەرەبی بانگهێشتی کردووە.