بووەتە بنێشتەخۆشەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

هێشتا هیچ نەبووە وەزیرى بەرگرى سوریا لوتى تەجمیل کرد

964+

وریا فەتاح

هێشتا هیچ نەبووە، وەزیرى بەرگرى سوریا لوتى تەجیمل کرد، ئەوەش واى لە بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە بە تەنزەوە باسى بکەن، یەکێکە بۆى نوسیوە”دەبوو وەزیرى گەشتوگوزار بویتایە نەک بەرگرى”.

مورهیف ئەبو قەسرە کە لە حکومەتى نوێى سوریا پۆستى وەزیرى بەرگریى وەرگرتووە، لەسەر ئەنجامدانى نەشتەرگەرى جوانکارى بۆ لوتى، رووبەڕووى توانج و تانەى خەڵکى بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتەوە.

بەشێک لەو کۆمێنتانەى لەسەر لوتى وەزیر نوسراون ئەمانەن:

_دەبوو وەزیرى گەشتوگوزار بویتایە نەک بەرگرى.

_ ئەى لە ئیسلامدا دەستکاریکردنى ئیشى خوا رێگەپێدراوە.

_ نەشتەرگەرییەکیش بۆ مێشکت بکە.

_ هێشتا راگوزەرن، دەبێت جوانکارى بۆ کوێى ترتان بکەن؟.

964 چووە ناو پەیجى وەزارەتى بەرگرى سوریا، دەرکەوت دواین جار کە مورهیف ئەبو قەسرە بە لوتەکەى پێش نەشتەرگەریى جوانکارى دەرکەوتووە، رۆژى 23.4.2025 بووە، لەو رۆژەوە هیچ وێنەیەکى بڵاونەکراوەتەوە تا 11ـى ئەم مانگە کە بە لوتێکى رێکەوە دەرکەوتووە.

لوتە جوانکاریکراوەکەى وەزیرى زۆر رێک و بێ کێشەیە، رەنگ و رووى وەزیرى بەتەواوەتى گۆڕیوە و گەنجى کردووەتەوە، بەڵام کۆمێنت و توانجەکانى سۆشیال میدیا بە تەواوەتى هەراسانى کردووە.

مورهیف ئەبو قەسرە لەدایکبووی ساڵی 1984، سیاسەتمەدار و فەرماندە سەربازییەکانی سوریایە و لە 21ـى کانونی یەکەمی 2024ـەوە وەک وەزیری بەرگری لە حکومەتی راگوزەرى سوریادا دەستبەکار بووە.

یەکەمین کۆبوونەوەی حکومەتی کاتی سوریا ئەنجامدرا

یەکەمین کۆبوونەوەی حکومەتی کاتی سوریا ئەنجامدرا