لە پشتى ئۆتۆمبێل کەوتبووە خوارەوە
بۆ گەشت چوون، بەڵام تەرمى منداڵە 10 ساڵانەکەیان هێنایەوە
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، منداڵێکى تەمەن 10 ساڵان لە پشتى ئۆتۆمبێل کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.
رووداوەکە کاتژمێر 8ـى ئەم ئێوارەیە روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى خێزانێکى دانیشتووى دەربەندیخان لە کاتى گەڕانەوەیان لەگەشت و سەیران، یەکێک لە منداڵەکانیان کە لە پشتى ئۆتۆمبێلەکە بووە کەوتووەتە خوارەوە و گیانى لەدەستداوە.
سلێمان محەمەد، قائیمقامى دەربەندیخان بە 964ـى وت،”خێزانێکى بە نەتەوە عەرەبى دانیشتووى دەربەندیخان، ئەمڕۆ بۆ گەشت چوون بۆ سنوورى ناحیەى باوەخۆشێن، بەڵام لە کاتى گەڕانەوەیان لە نزیک گوندى چەمەرگە، یەکێک لە منداڵەکانیان کە لە ئۆتۆمبێلە دوو تەنییەکەیان سەرکەوتبوو کەوتووەتە خوارەوە گیانى لەدەستداوە”.
وەک باسى دەکات، منداڵەکە تەمەنى 10 ساڵە و لە رووداوەکەدا دواى برینداربوون، دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەڵام گیانى لەدەستدا.