تەمەنی هەندێکیان نزیکەی 100 ساڵ دەبێت

لە ئامێدی ژمارەیەک داری بەتەمەن لەلایەن کەسانی نەناسراو بڕدرانەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

هەندێک کەسی بێ ویژدان و هەلپەرست ژینگەی کۆمەڵگای کوانێ لە قەزای ئامێدیان وێران کرد و ژمارەیەک داری بەتەمەن و باڵابەرزیان بڕییەوە، بەڕێوەبەری فەرماندەیی هێزی دهۆک بۆ پاراستنی ژینگەش دەڵێت، بەدواداچوون بۆ بابەتە دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی 16.5.2025 چەند گەنجێکی کۆمەڵگەی کوانێ بۆ گەشت و سەیران سەردانی سروشت و دارستانی ناوچەکەیان کرد، لەسەر رووباری سپنە بینیان، ژمارەیەک داری بەتەمەن کە هەندێکیان تەمەنیان نزیکەی 100 ساڵ دەبێت، بەتەوەر لە ناوقەدیان دراوە و بڕدراونەتەوە.

بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە، 964 پەیوەندی کرد بە عەمید جەماڵ سەعدون، بەڕێوەبەری فەرماندەیی هێزی دهۆک بۆ پاراستنی ژینگە، ئەو وتی،  ئاگادارکراوینەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر داری بەتەمەن لە سنووری کومەڵگای کوانێ بڕدراونەتەوە، بەڵام تائێستا نازانرێت کێ ئەو کارەی کردووە.

وتیشی، سبەینێ هێزێکی ژینگەپارێزی پێشمەرگە دەچێتە ئەو شوێنە و لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەکەن،هەر کەسێک ئەو کارەی کردبێ، بێ یەک و دوو دەستگیر دەکرێت و بەپێی یاسا سزا دەدرێت.

کومەڵگای کوانێ دەکەوێتە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک و سروشتێکی جوان و دڵڕفێنی هەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ماوه‌ى دوو هەفتەیە سوپاى توركیا له‌ سنوورى نهێلى دار ...

ماوه‌ى دوو هەفتەیە سوپاى توركیا له‌ سنوورى نهێلى دار ده‌بڕێت

"سوپای تورکیا سەدان داری بەرداری لە سنوری ئامێدی بڕیوەتەوە"