بەرگری شارستانی هەولێر - وێنە :964
بەرگری شارستانی هەولێر بۆ رووداوەکەی ئەم بەیانییەی پاڵاوگەی کۆچەر
“خوای گەورە سەبووری هەموو لایەکمان بدات”
ژێوار خدر
دوای رووداوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کە دوو کارمەندی بەرگری شارستانی هەولێر و شۆفێرێک بەهۆی کەوتنە ناو ناو خەزانی نەوتەوە و هەر سێکیان گیانیان لەدەستدا، بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، کاتژمیر 4:11 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگادارکراونەتەوە لە حاڵەتێکی خنکان، کە هاوڵاتیەکی عەرەب بووە لەنێو کۆگایەکی هەڵگرتنی بەرهەمە نەوتیەکانی یەکێک لە پاڵاوگەکانی سنووری ناحیەی شەمامک.
دەشڵێت، تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بۆ دەرهێنانی تەرمی هاوڵاتیەکە، بەڵام بەداخەوە دوو لە کارمەندانی تیمی رزگارکردن، لە کاتی ئەرک و هەوڵدان بۆ دەرهێنانی تەرمی هاوڵاتیەکە گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیاندراوەکەدا بەرگری شارستانی هەولیر هاوخەمی خۆی ۆ رووداوەکە دەربڕێوە و نوسیویەتی، “خوای گەورە سەبووری هەموو لایەکمان بدات.”