تیمەکان لە هەوڵی دەرهێنانیدان

تا ئێستا تەرمی شۆفێری پاڵاوگەکە دەرنەهێنراوەتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

تەرمی ئەو شۆفێرەی ئەم بەیانییە کەوتە ناو خەزانی نەوتەوە تا ئیستا دەرنەهێنراوەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئەمبیوڵانس لە شوێنی رووداوەکەن و لە هەوڵی دەرهێنانی تەرمەکەیدان.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بنكەی شەمامك بە پەیامنێری 964ـی راگەیاند، تەرمی شۆفێری پاڵاوگەکە هێشتا لەناو خەزانی نەوتەکە ماوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی سەڕەرای لەدەستدانی دوو لەكارمەندەكانیان لەهەوڵی دەرهێنانی ئەو تەرمەن، کە هاوڵاتییەكی بە نەتەوە عەرەبە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 16.5.2025 شۆفێرێک و دوو کارمەندی بەرگری شارستانی هەولێر، کەوتنە ناو خەزانی نەوتەوە و هەر سێکیان گیانیان لەدەستدا، هەر زوو تەرمی دوو کارمەندەکەی بەرگری شارستانی دەرهێنرانەوە و بەڕێکران بۆ پزیشکی دادی و تەرمی یەکێکیان بە خاک سپێردرا

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سێ کەس کەوتنە ناو خەزانی نەوتەوە و گیانیان لەدەستدا

سێ کەس کەوتنە ناو خەزانی نەوتەوە و گیانیان لەدەستدا