"لەجۆری کاربە"

20 ھەزار پەنجەماسی خرایە بەنداوی باوەشاسوار

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

ھاوڵاتیدەکی دانیشتووی قەزای کفری، ساڵانە بە خۆبەخشی پەنجەماسی دەخاتە بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری، ئەمساڵیش 20 ھەزار پەنجەماسی خستە بەنداوەکە.

خەلدون کەریم، بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری بە 964ى وت، “ھاوڵاتییەکی قەزاکە بە ناوی شەھاب ئەحمەد ماوەی چەندین ساڵە پەنجەماسی دەخاتە ناو بەنداوی باوەشاسوار بۆ گرنگیدان بە سامانی ماسی”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە 20 ھەزار پەنجەماسی لە جۆری کاربی خستە بەنداوەکە، لە شاری حلەوە پەنجەماسییەکانی ھێنابوو، خەلدون کەریم وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “گرنگە ساڵانە پەنجەماسی بخرێتە بەنداوەکانەوە، چونکە ژمارەیەک ھاوڵاتی بژێوی ژیانیان لەسەر راوکردنی ماسییە، پێویستە ئەوانیش لە راوکردنی نایاسایی دووربکەونەوە لەدوای ھەڵگرتنی قەدەغەی راوەماسی”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

راوەماسی قەدەغەیە و 10 تۆڕیش دەستیان بەسەردا گیرا 

راوەماسی قەدەغەیە و 10 تۆڕیش دەستیان بەسەردا گیرا