هەواڵەکان
خێزانێكی هه‌ولێر له دۆخێكی ترسناكدان و لە دهۆکیش چاندنی پەمۆ دەستیپێکردەوە
ژووری هەواڵ
له هه‌ولێر خێزانێك له دۆخێكی خراپ و ترسناكدا ده‌ژین، چوار منداڵیان هه‌یه هه‌موویان توشبووى ئۆتیزمن، خێزانێكی په‌رته‌وازه و لێكدابڕاو، ته‌نانه‌ت ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكدا ئه‌م خێزان به‌یه‌كه‌وه نانێكیان نه‌خواردووه.
ئاواتی چەند ساڵەیان بەدی هات و ئەمڕۆ بەشەوق و زەوقەوە لەناو ئاپۆڕای خزم‌و کەسوکاریان سواری پاسەکان بوون و بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن.
له دهۆك دواى 50 ساڵ ده‌ست به چاندنى په‌موو كرایه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى لۆكه، كه له‌وه‌ته‌ى ساڵانى هه‌شتاكان چاندنى كۆتایی پێهاتبوو، كشتو‌كاڵى ئه‌م پارێزگایه‌ش ده‌ڵێت، پلانیان وایه كه له داهاتوودا كارگه‌یه‌كی رستن و چنینیش بكرێته‌وه.
دووەم مناڵی ئاگرەکەی گوندی قەڵاچۆغانی سەر بە ناحیەی سێببران كە زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لەگەڵ چوار منداڵی دیكە سووتا بوون، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.