“بازاڕى چۆمان پڕى ماده‌ى ماوه‌به‌سه‌رچووه”
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتووانى قه‌زاى چۆمان گله‌ییان له لیژنه‌ى چاودێری بازاڕ هه‌یه، كه وه‌ك پێویست چاودێری بازاڕ ناكه‌ن، ئاماژە بەوەش دەکەن “بازاڕ پڕبووه له ماده‌ى به‌سه‌رچوو، كه‌سیش لێیان ناپێچێته‌وه”.
به‌شێك له‌دانیشتووانى قه‌زاى چۆمان له راگه‌یه‌نراوێكدا لە سۆشیال میدیا ده‌ڵێن “زۆربەی دوکانەکانی چۆمان خواردن و شتی ماوە بەسەرچووی تێدا دەفرۆشرێ و كه‌سیش نییه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، كه له لیژنه‌ى چاودێریی قه‌زاى چۆمانەوە ده‌ستی كه‌وتووه، له‌ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه‌دا نزیكه‌ى 500 دوكان و فرۆشگاى جۆراوجۆر هه‌ن.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌کەدا، كه تۆڕى 964 کۆپییەکی دەستکەوتووە، ده‌ڵێن “چونکە له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چاودێریی بازاڕ ناکرێت، ده‌یان ماده‌ى به‌سه‌رچوو له دوكانه‌كانى ناو بازاڕى چۆماندا ده‌بینرێن”.
هه‌ورین ئه‌حمه‌د هاوڵاتیی چۆمان ده‌ڵێت : بڕوێشم کڕی و کرمی تێدابووم و رێکەوتەکەشی بەسەر نەچووبوو..
شه‌ماڵ، هاوڵاتییەکی دیکەیە، لە سۆشیال میدیای نووسیویەتی، خواردنگە هه‌یه، گۆشتی رۆژی نەفرۆشراو هەڵدەگرن و بۆ رۆژی دواتر بە هاوڵاتی دەفرۆشنەوە.
موژده عه‌زیزیش ده‌ڵێت: زەیتونی قوتی ماوه‌بەسەرچوو، تێكه‌ڵى زەیتونی فەل دەکـرێت.
رۆژان نه‌ژاد ده‌ڵێ: گەنمەکوتاو برنجی خڕم کڕیوه، هەردووکیان کرمی لێ دابوو.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا، عه‌لی سه‌عید مینه سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئابووریى قه‌زاى چۆمان، بۆ تۆڕى 964، ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه كه ماده‌ى به‌سه‌رچوو له بازاڕدا نه‌بێت، چونكه وتى “له‌سه‌ر ماده‌ى ماوه‌به‌سه‌رچوو خه‌ڵكمان سزاداوه”
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد هه‌فتانه دوو رۆژ لیژنه‌كه‌یان ده‌رده‌چێت و پشكنین بۆ بازاڕ ده‌كات، ده‌شڵێت “له ماوه‌ى ساڵى نوێوه تا ئێستا چه‌ندان خاوه‌ن فرۆشگامان سزاداون و 13 به‌ڵێننامه‌شمان به خاوه‌ن فرۆشگاى دیکە پڕكردووەته‌وه به‌هۆى ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ى كه هه‌یانبووه”.
عه‌لى سه‌عید داواى له خه‌ڵكى چۆمان كرد هاوكارییان بكه‌ن، “له هه‌ر كات و شوێنێك به بوونى ماده‌ى به‌سه‌رچوو ئاگاداربكرێینه‌وه، راسته‌وخۆ ده‌گه‌ینه ئه‌و شوێنه و سزایان ده‌ده‌ین .