سنوورى قهزاى خهلیفان
لە ئەشکەوتێکی بچوکى سرێشمه شوێنەوارێكى 20 هەزار ساڵ دۆزرایەوە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە ئەشکەوتی پڵنگانی سەر بە ناحیەی سرێشمە له قهزاى خهلیفان، شوێنەوارێک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ 20 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
بەپێی ئەو کەلوپەلانەی دۆزراونەتەوە، دەردەکەوێت کە مرۆڤ ئەوکاتەی لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە لە ئەشکەوتی پڵنگانیش ژیانی کردوە، ئەوکاتیش سەردانی وڵاتی تورکیاى کردوە.
عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری سۆران، ئهم زانیاریانهى بۆ 964 ئاشكرا كرد و وتیشی “ماوەی دوو هەفتەیە کار لەو ئەشکەوتە دەکەین و مێژوێکمان دۆزیەوە کە ماوەکەی 50 ساڵە و پێشتر دەستمان نەکەوتبوو، هەر لە جیهانیش کەمە”.
وەک باسی دەکات، جۆرە بەردێک دۆزراوەتەوە، تەنها لە وڵاتی تورکیا هەیە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئەوکات مرۆڤ بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی سەردانی تورکیای کردوە.
لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تاکو ئێستا هەزار و 39 شوێنەواری مێژویی تۆمار کراون، ساڵانەش نزیکەی 20 شوێنەواری نوێ دەدۆزرێنەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن