بوون به 7 به‌رهه‌م
رۆژ به رۆژ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانى جوتیارانى ته‌قته‌ق زیاد ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى ته‌قته‌ق رۆژ له دواى رۆژ به‌رهه‌مى خۆماڵى جوتیاران زیاد ده‌كات و دواى لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌یان له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان ده‌برێنه عه‌لوه‌ى ئه‌م قه‌زایه.
تاوه‌كو هه‌فته‌ى رابردوو رۆژانه لانیكه‌م 30 تۆن له به‌رهه‌مه‌كانى ترۆزى، خیار، كوله‌كه و باینجان له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه ده‌گه‌یه‌ندرایه عه‌لوه‌ی قه‌زاکەیان.
سه‌باح حاجى عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا جۆرى به‌رهه‌مه‌كانیان زیادی كردووه و به‌رده‌وامیش له زیادبووندا ده‌بێت.
وتیشی “جگه له چوار به‌رهه‌مه‌كه‌ى پێشوو به‌رهه‌مه‌كانى وه‌كو بامیه، لۆبیا، قه‌یسی و بیبه‌ر زیادیان كردووه”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى لاى كشتو‌كاڵى ته‌قته‌قه له‌نێوان دوو رۆژى رابردوودا به‌رهه‌مى خیار له 13 تۆنه‌وه بووه‌ته 15 تۆن، كوله‌كه له یه‌ك تۆنه‌وه بۆ سێ تۆن، ترۆزى له هه‌شت تۆن بووه‌ته 10 تۆن، باینجان له یه‌ك تۆن و نیوه‌وه بووه‌ته دوو تۆن و نیو، لۆبیا له هه‌شت تۆنه‌وه بووه‌ته 11 تۆن، باميه 60 كیلۆگرام و قه‌یسی و بیبه‌ریش كه تازه به‌رهه‌مهێندراون هه‌ریه‌كه‌ى نزیكه‌ى 150 كیلۆگرامیان هاتووه‌ته عه‌لوه.
هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق باسیان ده‌كات له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه هێندراوه‌نه‌ته عه‌له‌وه‌كه‌ى ناو ته‌قته‌ق و جگه له‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆرى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه بۆ بازاڕى شاره‌كانه‌وه بردراوه.