كارگه‌یه‌كى رستن و چنینیش داده‌ندرێت
دواى 50 ساڵ له دهۆك ده‌ست به چاندنى په‌موو كرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك ده‌ست به چاندنى په‌موو كرایه‌وه كه له‌وه‌ته‌ى ساڵانى هه‌شتاكان چاندنى كۆتایی پێهاتبوو، كشتو‌كاڵى ئه‌م پارێزگایه‌ش ده‌ڵێت، پلانیان وایه كه له داهاتوودا كارگه‌یه‌كی رستن و چنینیش بكرێته‌وه.
جوتیارێكی قه‌زاى سێمێل له گوندى سبه‌یا رووبه‌رى دوو دۆنم زه‌وى به په‌موو چاندووه.
پەموو، یاخود (په‌مبى) گیایەکە لە سەرەتای بەهاردا بە تۆ‌و دەچێنرێت، هێنده‌ى نیو بەژنى مرۆڤ بڵند دەبێ گەڵایەکانی کەمێک پانن و گوڵێکی شین دەردەکات، دواتریش گوڵەکە دەبێتە قۆزاخە تا سەرەتای پاییز دەم دەکاتەوە ناوەکەی پڕ ده‌بێت لە لۆکە.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، جوتیاره‌كه وه‌كو تێست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاه‌یكى توركی ئه‌و رووبه‌ره‌ى به په‌موو چاندووه و ئه‌وانیش پاڵشتیان كردووه.
وتیشی “له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا به‌رهه‌مه‌كه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ده‌برێته توركیا بۆ ئه‌وه‌ى له‌رووى پیشه‌سازییه‌وه سووده لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام له‌داهاتوودا كۆمپانیا توركییه‌كه كارگه‌یه‌كى رستن و چنین له دهۆك داده‌نێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، به‌هۆى گونجاوى كه‌شوهه‌وا له ساڵانى هه‌شتاكان به رووبه‌رێكی زۆر په‌موو له سنوورى دهۆك ده‌چێندراو به‌رهه‌مه‌كه‌شی بۆ كارگه‌ى رستن و چنینى موسڵ ده‌چوو، به‌ڵام ماوه‌ى 50 ساڵه جوتیاران وازیان له چاندنى ئه‌م به‌رهه‌مه هێنابوو.