پیشەوەرێک بۆ 964:

“لەدوای راپۆرتەکەی ئێوەوە دەرووی بەخێرم لێکراوەتەوە”

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

وەستایەک لە قەزای چەمچەماڵ بووەتە فریادڕەسی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تەبریدیان نییە و لەوەرزی هاویندا گرفتیان بۆدروست دەبێت، بەدانانی سپلیت بۆیان رزگاریان دەکات، ماوەیەک لەمەوپێش 964 سەردانی کرد وراپۆرتێکی لەسەر پیشەکەی ئامادەکرد، لەدوای ئەم کارەی 964ەوە خوا دەرگەی بەخێری لێکردووەتەوە و دەڵێت، بە دوو تەلەفۆن فریای وەڵامدانەوەی مشتەری ناکەوم.

سیامەند محەمەد، ئەو وەستایەیە کە کارەکە دەکات و بە 964ـی وت، “من لەسایەی ئێوەوە زۆر بەناوبانگ بووم، هەتا ماوم مەمنونتانم، ئەوەی بۆمنتانکرد هیچ کات لە بیرم ناچێتەوە، لەسایەی ئێوەوە لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان و بگرە ناوەڕاست و خواروی عێراقیشەوە دوای راپۆرتەکەی  ئێوە دێنە لام، بۆ چاک کردنەوە و دانانی سپلیت بۆیان.

وتیشی،”من بەدوو ژمارە تەلەفۆن وەڵامی هاوڵاتیان دەدەمەوە، لەبەر سەرقاڵی و زۆربوونی ئیشەکەم یەکێکم داناوە تەنیا وەڵامی پەیوەندییەکان بداتەوە، جاری واش هەیە فریا ناکەوێت، کاتیان بۆ دادەنێت تاسەرەیان دێت، لەبەر ئەوەی زۆر سەرمان قاڵە.

پێداچوونەوەی:؛ پەری ساڵح