دکتۆری رۆح و جومگە
دەنگێکی ناسک و موزیکژەنێکی باش.. بیرتان نەچێت سەروپێ زۆر مەخۆن
964+
دیلان محەمەد جەزا
دەنگێکی ناسکی کچانە لە پاڵ هونەرمەندی مەزن کەریم کابان دەرکەوت و (هاوار لێ لێ)ی بۆ دەسەندەوە، ئەو کیژۆڵەیە دکتۆرە چیمەن حەسەنە، دوای ئەم هەموو ساڵەش سەرەڕای سەختی کارەکەی لە موزیک دانەبڕواوە، پەیامنێری 964 لە سلێمانی دکتۆرە هونەرمەندەکەی بینییەوەو ئەحواڵی پرسی ئەویش بۆی باسکردن کە لەپاڵ پیشەی پزیشکیدا دەستی لە هونەر بەرنەداوە و بۆیشی باسکرد کە چۆن فێری موزیک بووە.
ئەو کاتەی میوانداری یەکێک لە باشترین پسپۆڕەکانی جومگەو رۆماتیزم بکەیت، بێگومان پرسیاری سەرەکی ئەوەیە چی بۆ جومگەکان باشە، ئەی بابەتی سەروپێکە راستە؟
چیمەن حەسەن باسیکرد کە لەوە دەگەڕێن چارەسەرێکی نوێ بۆ رۆماتیزم بدۆزنەوە، لە بارەی سەروپێ وتی باشە کانزای زۆری تێدایە بەس زۆر مەخۆن.