بەشێک لەو نوقڵەی کە دەستیبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
خاوەنەکەی سزای ماددی دەدرێت
لە کۆگایەکی سلێمانی سێ تۆن نوقڵ و نەباتی بەسەرچوو دۆزرایەوە
ژووری هەواڵ
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر سێ تۆن نوقڵ و نەباتی ئێرانیدا، دوای پشکنین دەرکەوتووە کە نوقڵەکان بەسەرچوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.5.2025، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە یەکێک لە کۆگانی ناو شار بڕی سێ تۆن نوقڵ و نەباتی ئێرانیان دۆزیوەتەوە کە بەرواری بەکارهێنانی بەسەرچووە و شیاو نییە بۆ خواردن.
لیژنەکانی دەستیان گرتووە بەسەر نوقڵەکەدا و “بەپێی رێکارەکان سەرەڕای ئەوەی تەواوی ئەو خۆراکە بەسەرچووە لەناو دەبرێت، خاوەنەکەشی رووبەڕووی سزای ماددی دەکرێتەوە”.
نوقڵ و نەباتەکان لەنێو کارتۆن و لایلۆندان و لەسەریان نوسراوە “Ejaz Candy”.