پەیامەكە بۆ باكور و رۆژئاواو باكوری كوردستانە
پارێزگاری هەولێر: هیچ بۆنەیەکمان بۆ ڤالانتاین نییە
+964
كوردستان ئەحمەد
پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی رۆژی خۆشەویستییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت خۆشەویستی خۆمان ئاراستەی كوردانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان دەكەین.
كەمێك پێش ئێستا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر نوسیویەتی ”بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی، خۆشهویستیمان پێشکهش به ئازیزانی ڕۆژئاوا و و باکووری نیشتمان دهکهین”.
به بۆنهی ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) پیرۆزبایی خۆمان ئاراستهی سهرجهم كوردستانیانی ئازیز و خۆشهویست بە تایبەتی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان دهكهین، کە بەداخەوە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر ژمارەیەکی زۆر لە ئازیز و خۆشەویستانمان لە دەستدا.
لە بەشێكی دیكەی پۆستەكەی ئومێد خۆشناودا هاتوە “بەبۆنەی ئەم ڕووداوه ناخههژێن و کارەساتەوە، ئەمساڵ وەک پارێزگای هەولێر، هیچ بۆنەیەکی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) لە سنووری پارێزگاکەمان ئەنجام نادرێت. تهنیا خۆشهویستیمان پێشکهش به ئازیزانمان له ڕۆژئاوا و باکووری نیشتمان و تهواوی جیهان دهکهین،