بە نزیکەی 19 ملیۆن دینار
کۆمەڵێک پێداویستی هاتوچۆ بۆ زەڕایەن دابین كرا
964+
ژێوار خدر
لە پێناو سەلامەتیی هاوڵاتیان و شۆفێران، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی زەڕایەن کۆمەڵێک پێداویستی هاتوچۆی بۆ ناحیەکە دابین کرد، کە پێکهاتبوون لە تاسە و هێما و لە چەند شوێنێکی جیاوازی ناحیەکەدا دانران.
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی زەڕایەن رایگەیاند، چەندین تاسە و مەخروت و هێما لە چەند شوێنێكی پێویستی ناو سەنتەری ناحیەی زەڕایەن دانراون.
دەشڵێت، کارەکە لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتی و شۆفێران بووە و تێچووەکەی نزیکەی 19 ملیۆن دینار بووە.