لە خولی ئەستێرەکانی عێراق
زاخۆ بەچوار گوڵی بێ بەرامبەر لەحدوودی بردەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لەچوارچێوەی گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عیراق، زاخۆ لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی حدوودی کرد و بە چوار گوڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
بەرلەدەستپێکردنی یاریەکە هاندەرانی یانەی زاخۆ زیاتر لە 20 هەزار یاری منداڵانیان بۆ نەخوشەکانی ئۆتیزم و شێرپەنجە و منداڵە بێ سەرپەرشتەکان فڕێدایە ناو یاریگا.
چوار گوڵەکەی یانەی زاخۆ لە خولەکی 38 مەحمود ئەسوەد و خولەکی 86 ناسر محەمەدو و لە 88ـیش محەمەد ئەبو حەشیش و 94ـیش دیپۆتی ئیچاتی تۆمارکران و بەم ئەنجامە زاخۆ توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەستبێنێت و رێزبەندی سێیەم لەخولەکە مسۆگەر بکات.
ئەمە دەبێتە دووەم سەرکەوتن و لەیاریێکیش یەکسانبوون بۆ یانەی زاخۆ دوای گوڕینی راهێنەرە قەتەریەکە و واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ عەبدولغەنی شەهد بۆ کوتا هەشت یاری خولی ئەستێرەکانی عیراق.
پێداچوونەوە: توانا نەقی