وەزیری پەرورەدی هەرێم بۆ 964
ئەو کەسانەی وێنەی پرسیارەکان بڵاو دەکەنەوە لە ماوەی دوو خولەک دەدۆزرێنەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
هەر کەسێک وێنەی پرسیاری پۆلی 12 بگرێت دەتوانن لە ماوەی دوو خولەکدا ئەو کەسە بدۆزنەوە و لێپێچیبەوەی لەگەڵ بکرێت.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم بە 964ـی وت، تا ئێستا هیچ پرسیارێک پێش تاقیکردنەوەی بەکەلۆری دزەی نەکردووەتە دەرەوە و گەر هەر قوتابیەک ئامێرێکی بردبێتە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و وێنەی پرسیارەکانی گرتبێت بە دوو خولەک دەتوانن بیدۆزنەوە.
باسی لەوەکرد، لەکاتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکاندا بۆ ماوەیەکی کەم هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت و ساڵی پاریش ئەو ئەزمونە تاقیکراوەتەوە.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد، گرنگە رێژەی دەرچوون لە شارەکان زۆربێت نەک قوتابییەک لە شارێک یەکەم بێت، چونکە ئەوان بەرپرسن لە کەمبوونی رێژەی دەرجوون.
وەزیر بە مایکی 964ـی وت، ئێوە میدیایەکی سەنگینن با رۆڵتان هەبێت لە ئارامکردنەوەی دەروونی قوتابیان.
پێداجوونەوە: توانا نەقی