لەلایەن پارێزەرەکانییەوە

داواى بینینى ئۆجەلان پێشکەش بە داواکارى گشتى کرا

وریا فەتاح

پارێزەرانى ئۆجالان بۆ بینینى ئۆجەلان، داواکارییەکى نوێیان پێشکەش بە داواکارى گشتى بۆرسا و زیندانى ئیمرالى کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەریەك لە رەزان سەرجا، رازیە ئۆزتورک، مەزڵوم دینچ و فایک ئۆزگور کە پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالانن، بە مەبەستى بینین و دیدار لە گەڵیدا، داواکاریان پێشکەش بە داواکارى گشتى بۆرسا و زیندانى ئیمڕالى کرد.

بەمەبەست لە بینینى ئۆجالان لەلایەن پارێزەرانییەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە 12.5.2025، پەکەکە بڕیاریدا بە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەک دانان، ئەوەش لەسەر داواى ئۆجالان کە لە 27ـى شوبات پێشکەشى کردبوو.