تەمەنى 19 ساڵە

 تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەى گیانى لەدەست دا

بڕوا مەجید – سەیدسادق

لە گوندێکى سنوورى سەیدسادق، تراکتۆرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە گەنجێکى تەمەن 19 ساڵ کە شۆفێرەکەى بووە، گیانى لەدەست دا.

رووداوەکە پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە گوندى قەویلە، روویداوە

کەمال سەعدون، کارگێڕی ئێشگر لەنەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق، بە 964ـى وت،”رووداوەکە کاتژمێر 11ـى پێشنیوەڕۆى، تەرمى هاوڵاتییەکیان بۆ نەخۆشخانەکەمان هێنا کە گەنجێکى تەمەن 19 ساڵان بوو و شۆفێرى تراکتۆر بووە”.

وەک باسى دەکات، بەهۆى وەرگەڕانى تراکتۆرەکەى لە گوندى قەویلەى سەر بە قەزاى سەیدسادق، گیانى لەدەستداوە.

ئاماژەى بەوەش کرد، بۆ توێکارى تەرمەکەیان رەوانى پزیشکى دادى سلێمانى کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح