964 تۆمارى کردووە
خێزانى چۆلەکەکان؛ لە هێلکەوە تا فڕین
+964
محەمەد عەلی- قەڵادزێ
پەیامنێرانی 964 هەر لە گەیاندنی هەواڵی راست و دروست بەسەلیقە نین، بەڵکو تاقەتێکی باشی کاری هونەریشیان هەیە.
محەمەد عەلی پەیامنێری 964ـە لە قەڵادزێ، ورد ورد دانیشتووە بە دیار هێلانە چۆلەکەیەکەوە، لەو کاتەوەی دایکەکە هێلکەکانی داناوە هەتا ئەو رۆژەی بێچووەکان باڵیان گرتووە هەمووی تۆمار کردووە کە یەک مانگى پێچووە.
هەر چۆلەکەیەک یەک بۆ حەوت هێلکە لە هێلانەکەی دادەنێت، دوو هەفتەی دەوێت تا هێلکەکان دەتروکێن، دایکەو باوکە بە نۆرە لەسەو هێلکەکان کڕ دەکەون، بەڵام ئەرکی پاسەوانی هێلانەکە لە ئەستۆی باوکەکەیە، هەر ئەویش دەبێت دواتر خەمی کۆکردنەوەی کرم و کولـلە بۆ زەڕنەقوتەکان بخوات تا ئەو کاتەی دوای 21 رۆژ بێچووەکان هەراش دەبن و باڵ دەگرن.
پەیامنێرە لێزانەکەمان یەک مانگ بەم ئیشەوە خەریک بووەو ڤیدیۆیەکی جوانی سێ دەقەیی لێ بەرهەم هێناوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح