ژینگەی پیسکردووە

کارگەیەک لەسەر دوکەڵکردن لە عەربەت دەدرێت بە دادگا

964+

ژووری هەواڵ

لە ناحیەى عەربەت کارگەیەک بەهۆی دووکەڵکردن و پیسکردنی ژینگەی ناوچەکە درا بە دادگا.

ئەمڕۆ دووشەممە 12.5.2025، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەسەر پیسکردنی ژینگە و بڵاوکردنەوەی دووکەڵ و بۆنی ناخۆش کارگەیەک لەلایەن بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت رووبەڕووى دادگا کرایەوە.

“لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کارگەیە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە”، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە پۆستێکی فەیسبوکدا وا دەڵێت.

هیوا عارف، دانیشتوویەکی ناحیەی عەربەتە کۆمێنتێکی بۆ پۆستەکەی پۆلیسی ژینگە کردووە و دەڵێت، بۆنی کارگەکە هەموو دانیشتوانی عە ربەتی بێزار کردووە، پاشماوە ی کارگەکەش درەنگانی شەو بە گەڵابە دەیهێنن و لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان فرێیدەدەن.

هەر کەبابخانە و چێشخانەیەک دوکەڵ بکات سزا دەدرێن 

هەر کەبابخانە و چێشخانەیەک دوکەڵ بکات سزا دەدرێن