لە سەیدسادق

شکانی بۆرییەکی ئاو سێ گەڕەکی بێئاو کردووە

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

بەهۆی شکانی بۆرییەکی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە سەیدسادق سێ گەڕەک بێ ئاودەبن و پرۆسەی دابەشکردنی ئاویان دوادەکەوێت.

سۆران عەبدوڵا، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی سەیدسادق بۆ 964 وتی، بۆریەکی گەیاندنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لەسەر رێگای سەرەکی ناوبازاڕی سەیدسادق لە دووێنێوە پێمان زانیوە شکاوە، هەڵمانداوەتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ،بۆریەکە لەجۆری “دیکتایەڵ قەبارە 600 ملیم 25 باڕە” ئاوی گەڕەکی حەسار بەهەردوو بەشەکەی لەگەڵ ئاوی گەڕەکی سەرا دابین دەکات.

وتیشی، بەهۆی شکانی بۆریەکەوە ئەوسێ گەڕەکەی سەیدسادق دابەشکردنی ئاو تێیاندا دوادەکەوێت تاچارەسەرکردنی شکاویەکە، وابڕیارە ئەمڕۆ دەستبکرێت بەچاکردنەوەی بۆریەکەو هێمای ئاگادارکردنەوە دانراوە لەشوێنی هەڵکەندی بۆریەکە بۆئەوەی شۆفێران ئاگادابن رێگاکە هەڵکەندراوەو بەزووی چارەسەری دەکەین.

شوێنی شکانی بۆریەکە لەسەر رێگای سەرەکی  سەیدسادق بۆ هەڵەبجەیە و نزیک بازاڕی قەزاکەیە، سەرەڕای ئەوەی هێمای ئاگادارکردنەوە لەشوێنی هەڵکەندنی بۆریەکە دانراوە، بەڵام بەردەوام رێگای هاتوچۆی هاوڵاتیانە و شەوی رابردووش شوێنی بۆریەشکاوەکە ئۆتۆمبێلێکی تێکەوت و زیانی گیانی نەبوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی