وێنەی ئەو پیاوەی کە پۆلیسی راپەڕین سۆراغی دەکات
لە بەیانییەوە وون بووە
پۆلیسی راپەڕین بەدوای پیاوێکدا دەگەڕێت
ژێوار خدر
پۆلیسی راپەڕین ئاگادارییەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە هاوڵاتییەک بەناوی عەبدوڵا ئۆمەر رەسوڵ، لە بەیانییەوە وون بووە و نەدۆزراوەتەوە، دەشڵێت، ئەگەر زانیاریتان لەسەری هەیە ئاگادارمان بکەنەوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەم هاوڵاتییە دانیشتووی شاری رانیەیە و لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 11.5.2025ەوە، لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.
وتیشی، هاوڵاتییەکە نەخۆشی دەروونی هەیە و تووشی لەبیرچوونەوە بووە، بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەکمان لەبەردەست نییە نازانین بەدیاریکراوی تەمەنی چەندە، بەڵام زۆر بر ترمرن نییە و گەنجە.
داواشیکرد، هەرکەسێک زانیاری لە بارەیەوە هەیە پەیوەندی بکات بەم ژمارانەوە: 07703600893
07511231045