گرافیک؛ 964+
ئه‌وانه‌ى قه‌رزى پڕۆژه بچووكه‌كانیان لامابوو
بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ سوودمەندە کۆچکردووەکان ده‌رچوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كار ده‌ڵێت، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ سوودمەندە کۆچکردووەکانی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان ده‌رچوو، كه پێشتر به دوو نووسراو داوایان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردبوو ئەو قه‌رزه‌یان له‌سه‌ر لاببرێت.
لێخۆشبوونه‌كه، به‌پێی بڕیاری ژمارە 277ـى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، كه لە رۆژى 12.3.2025 ده‌رچووه و لە لاپەڕە 2ـی رۆژنامەی وەقائعی کوردستانیش به ژمارە 333 کە لە 30.4.2025 دەرچووە، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پشتبه‌ستنه به حوكمه‌كانى ماده‌ى هه‌شته‌م له یاساكه‌یان به ژماره 3ـى ساڵى 1992 ـى هه‌مواركراو و له كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 148ـى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له رۆژى 12.3.2025 بڕیاره‌كه دراوه.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه، لێخۆشبوو‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بڕى پاره‌ى قه‌رزى بچووك بۆ ئه‌و سوودمه‌ندانه‌ى، كه كۆچی دواییان كردووه و تا ئێستا پابه‌ندی دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه‌یان له ئه‌ستۆ ماوه، كه ژماره‌یان 59 سوودمه‌نده.
هاوکاریی هونەری پێشکەشی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان دەکرێت
"پڕۆژەی بازرگانی بچووک هۆکاری دانەبەزینی بەهای دۆلارە"
