لە گەرمیان

دەرچووانى بەشى کشتوکاڵ ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کشتوکاڵى گەرمیان، ئاگادارى دەچوانى بەشى کشتوکاڵى سنوورى گەرمیان دەکات، سەردانیان بکەن و ناویان تۆمار بکەن بۆ ئەوەى بەشدارى بکەن لە خولێکى شیاندن.

بەپێى ئاگادارییەکە، هەموو دەرچوانى کشتوکاڵ بە هەموو بەشەکانى (زانکۆ، پەیمانگا، ئامادەیى کشتوکاڵى)، بەتایبەت ئەو دەرچووانەى بەشدارى خولى پێشووی شیاندنى سەرپەرشتیاری پرۆژە کشتوکاڵیەکانیان نەکردووە و ئارەزوى بەشداریکردن دەکەن یان دەرچووى نوێن، دەتوانن لەو خولەدا بەشدارى بکەن.

داواشیان کردووە، هەر دەرچوویەک دەیەوێت بەشداریی بکات لە خولى شیاندنى سەرپەرشتیارى پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، دەتوانێت سەردانى دیوانى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کشتوکاڵى گەرمیان بکات و ناوى خۆى تۆمار بکات.

پێویستییەکانى خۆتامارکردن:

یەکەم: کارتى نیشتمانى یان رەگەزنامەى شارستانى .

دووەم:  کارتى زانیارى نیشتەجێبوون .

سێیەم: پشتگیرى دەرچوونى یان بڕوانامەى دەرچوونى ( زانکۆ ، پەیمانگا ، ئامادەیى کشتوکاڵى).

ئاشکراشى کردووە، تۆمارکردنى ناو لە 12ـى ئەم مانگە تا 12.6.2025، بەردەوام دەبێت.

ئامێرێکی نوێی چاندنی دانەوێڵە دەھێنرێتە گەرمیان

ئامێرێکی نوێی چاندنی دانەوێڵە دەھێنرێتە گەرمیان