پلەکانى گەرما دادەبەزن

سبەینێ هەورە تریشقە و بارانە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام سبەینێ بارانە و هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت، پلەکانى گەرماش دادەبەزن.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى زیاتر دەبێت .

لەبارەى کەشى سبەى دووشەممە، کەشناسى روونى کردووەتەوە کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى، بەڵام لە ئەنجامى دروستبوونى ناجێگیریەک لەسەر ناوچەکەمان ئەگەرى تاوەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

وەک باسکراوە، بارانەکە بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.

کەشناسى باسى لەوەشکردووە کە بەهۆى ناجێگیرى کەشەکە ئەگەرى زیادبوونى خێرایى با هەیە کە تۆز و خۆڵى لەگەڵ دەبێت.

لەبارەى دابەزینى پلەکانى گەرماوە، کەشناسى ئاماژەى بەوەکردووە کە 2 تا 5 پلەى سیلیزى پلەکانى گەرما دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ دووشەممە:

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 30 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

ئەم دوو رۆژە باران نابارێت؛ بەڵام تۆزێکى سووک لە هەواد...

ئەم دوو رۆژە باران نابارێت؛ بەڵام تۆزێکى سووک لە هەوادا بوونى دەبێت