ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجومەنی شارەوانی کەلار بە نایاسایی دەزانێت
+964
هونەر فارس – گەرمیان
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێک داوای روونکردنەوە لە ئیدارەی گەرمیان دەکات و پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانی کەلار بە نایاسایی لە قەڵەم دەدات.
نووسراوەکە واژۆی بەرزان محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرە.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، گوایە “ئەنجومەنی نوێی شارەوانی کەلار رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی فەرامۆش کردووە”.
هەروەها داوادەکات، ئەنجومەنی نوێی شارەوانی کەلار متمانە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەربگرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019 پەیڕەوێکی دەرکرد بەناوی پەیڕەوی ژمارە (2)ـی ساڵی 2019 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران – پەیرەوی پێکهێنانی ئەنجومەنەکانی شارەوانی لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی پەیڕەوەکە، پێشتر کە بە هەڵبژاردن ئەنجومەنی شارەوانییەکان دیاریی دهکران، ئەمجارە بە دانانی راستەوخۆ ئەنجومەنەکە پێکدەهێنرێت، کە (75%)ـى له بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانن و (25%)ـى بۆ رێكخراوه مهدهنی و پیشهییهكانه، به كۆمهڵێك مهرج و رێنمایی.