دوای 18 ساڵ ئەنجومەنی شارەوانی کەلار نوێدەکرێتەوە

+964

 میلاد جلال – گەرمیان

دوای 18 ساڵ ئەنجومەنێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار دیاریکرا و بەشێک لە ئەندامەکانی کە لە ژیاندا نەماون یاخود توانای بڕیاردانیان نەماوە دەگۆڕدرێن.

بەرزان کریم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان بە تۆڕی 964ى راگەیاند “رێکارەکانی پێکھێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی کەلار کۆتایی پێھاتووە و چاوەڕوانی نوسراوی کۆتایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکەین بۆ ئەوەی ئەنجومەنە نوێیەکە دەستبەکاربن، سەرۆک و جێگری ئەنجومەنەکەش دیاریکراوە.”

ئەنجومەنەکە لە 10 ئەندام و سەرۆکی شارەوانی کەلار پێکدێت، 10 ئەندامیان لە نوێنەری یەکە ئیدارییەکانی سەر بە شارەوانی کەلار و سێ نوێنەری رێکخراوەکان پێکھاتوە.

لە ساڵی 2005ەوە تاکو ئێستا ئەنجومەنەکە نوێ نەکراوەتەوە، بەشێک لە ئەندامەکانی لە ژیاندا نەماوە یاخود توانای بڕیاردانیان نەماوە.