لە رێگای نێوان هەڵەبجە - سیروان

بە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا 

964+

ئەمەل ناجی

بە رووداوێکی سەەختی هاتوچۆ لە لە سنووری هەڵەبجە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا.

ئاکام قوتبەدین وتەبێژی هاتوچۆی هەڵەبجە بۆ 964 وتی،  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سیروان- هەڵەبجە رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندای تەکسۆن روویداوە و شۆفێری ماتۆڕەکە گیانیلەدەستداوە، کە دانیشتووی شارەزوورە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی