دیمه‌نێكی پێشووى گردبوونه‌وه‌یه‌كی مامۆتیایانى وانه‌بێژ كه دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كران به گرێبه‌ست... وينه: 964+
نوێنەری گشتی وانەبێژان زانیارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
“بە نایاسایی كراوه‌ته گرێبەست نه وانه‌بێژى كردووه نه وانبێژى لادراویشه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوێنەری گشتی وانەبێژان (مامۆستایانى گرێبه‌ستى ئێستا) زانیاریی ورد له‌باره‌ى دامه‌زراندنى كه‌سێك ئاشكرا ده‌كات كه نه وانه‌بێژى كردووه و نه له وانه‌بێژىیش لادراوه كه‌چی له جێگادانانى له شوێنی مامۆستایه‌كى وانه‌بێژ بۆ كراوه و ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان نه‌گونجاوه.
عەلی رەئووف مستەفا، كه خۆى وه‌كو نوێنەری گشتی وانەبێژان لە ھەرێمی کوردستان ناساندووه به 964ـى وت، زۆر كه‌س له جێگه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژى لادراو داندراون كه مافیان نییه له‌و شوێنه دابندرێن.
وتیشی “حاڵه‌تێك كه ئێستا ئاشكرا بووه کەسێكه یەک رۆژ وانەبێژی نەکردووە وانەبێژی لادراویش نیە كه‌چی له‌رێگه‌ى واسته‌وه دامه‌زرێندراوه”.
ئه‌م حاڵه‌ته له په‌وه‌رده‌ى رانیه‌یه، بەناوی (هـ. س. م) له دایكبووى ساڵى 1999 دەرچووی ساڵی 2022 ـه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، بەپێی رێنمایی وەزارەتی پەروەردە لە جێگادان تەنیا بۆ مامۆستای وانەبێژی لادراو دەکرێت نەک دەرچووى دانەمەزراو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كراوه نموونه‌یه‌كه دوور لە پڕەنسیب و بێ رەچاوکردنی بنەماکانی دامەزراندن و یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستان کراوە بە گرێبەست.
“چەندین مامۆستای وانەبێژ لادراوی کچە شەھید، کورە شەھید، تاقانەی ئەنفال هه‌ن بۆ ئه‌مانه دامەزراندن نیە، به‌ڵام بۆ ده‌رچووى دانه‌مه‌زراو هه‌یه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى عه‌لى ره‌ئووفه بۆ 964.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى له ئێستادا 37 هه‌زار و 937 مامۆستاى گرێبه‌ست “وانه‌بێژى پێشوو” له‌هه‌رێمى كوردستان و نزیكه‌ى سێ هه‌زار ونه‌بێژى لادراویش هه‌ن.