سوپرایزی پێیە

منداڵە بلیمەتەکە میوزیک بۆ 964 دەژەنێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

شوان رزگار منداڵە خۆشەویستەکە سەرقاڵی ژەندنی موزیکی کوردیە و دەیەوێت ببێتە ژەنیارێکی بەتوانا.

شوان رزگار ژەنیاری ڤایۆلین بە 964ـی وت، ئێستا سەرقاڵی ژەنینی ئاوازە کوردیەکانە بە ڤایۆلین و پیانۆ دەژەنێت و بەردەوام سەرقاڵی راهێنانە.

باسی لەوەکرد، لەگەڵ ژەندنی موزیکدا سەرقاڵی خوێندنە لە قوتابخانە و بە نیازە لە مانگی نۆدا لە کۆنسێرتێکی گەورەدا ڤایۆلین بژەنێت وەک خۆی دەلیت سوپرایزی هەیە.

شوان دەستی دایە ڤایۆلینەکەی و بە ئیحساسێکی قوڵەوە پارچەیەک موزیکی پێشکەشی 964 کرد و لە کۆتایشدا وتی سوپاس بۆبەرزکردن و بۆ متمانەتان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ژەنیارە بلیمەتەکە.. تەمەنی 9 ساڵانە تا بڵێی لێزان و شارە...

ژەنیارە بلیمەتەکە.. تەمەنی 9 ساڵانە تا بڵێی لێزان و شارەزایە