لە کاتێکدا هەنگاو بەرەو کارەباى 24 کاتژمێرى دەنرێت

فڕە فڕى مۆلیدەکانى بەردەم قەڵات هاوڵاتیان و گەشتیارانى بێزار کردووە

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەکاتێکدا تا کۆتایى ئەمساڵ پڕۆژەى کارەباى 24 کاتژمێرى لە هەولێر تەواو دەبێت، بەڵام دەنگى مۆلیدەى عەرەبانەچییەکانى بەردەم قەڵات و ناوبازاڕ هاوڵاتیان و گەشتیارانى بێزار کردووە.

شەوانى بەردەم قەڵات و باخى شار پڕیەتى لە گەشتیار و هاوڵاتیان، بەڵام هەر عەرەبانچییەک لەوێ کار دەکات کارەباکەى بە مۆلیدەیەکى بچوک دابین دەکات و بە درێژاى دەورى قەڵا دەنگى ماتۆڕە.

یەکێک لە کاسبکارانى بەردەم قەڵا کە عەرەبانەیەکى هەیە و ساردەمەنى دەفرۆشێت بە 964ـى وت”،ئەوا ماوەی شەش ساڵە لە بازاڕی هەولێر کاردەکەن چەند جارێک داوای کارەبایان لە لایەنی پەیوەندیدار و بازاڕی قەیسەری کردووە، بەڵام وەک باسى دەکات لەبەر مەترسى دروستبوونى شۆرت کارەبایان پێنادرێت.

964 کێشەکەى بردە بەردەم نەبەز عەبدولحەمید قایمقامى هەولێر، ئەو وێراى ئەوەى دیاردەى مۆلیدەکانى بە ناشارستانى وەسف کرد، بە 964ـیشى وت،”بۆ ئەو بابەتە بەدواداچوون دەکەم، چونکە بێزارکردنى خەڵک رێگەپێدراو نییە”.

یەکێکى تر لە دیاردە نەشازەکانى بەردەم قەڵا ئەوەیە کە بەشێک لە دوکانداران نێرگەلە لەبەردەمى دوکانەکانیان و سەر شۆستەکان دادەنێن، نەبەز عەبدولحەمید وتى،”بۆ ئەمەش بەدواداچوون دەکەین و رێگەپێدراو نییە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەر دوکاندار و دەستگێڕێک ناوبازاڕ پیس بکات شارەوانى دە...

هەر دوکاندار و دەستگێڕێک ناوبازاڕ پیس بکات شارەوانى دەیکاتە بنێشتەخۆشەى سەرزارى خەڵکى