ئاوڕێک لەم رێگایە بدەنەوە

رێگاى دەربەندى گۆمەسپان لە رێگایەکى قاچاخ دەچێت

964+

وریا فەتاح

ماوەى زیاتر لە ساڵێکە رێگاى دەربەندى گۆمەسپان کە ئیدارەى راپەڕین بە هەولێر دەبەستێتەوە، لە قیرەوە گۆڕاوە بۆ خۆڵ و شۆفێران تا لێى دەردەچن تووشى ئاستەنگى دەبن.

ستراتیژى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و کابینەى نۆ، دووسایدکردنى رێگاى نێوان شارەکان بوو، بەڵام رێگاى بەیەکەوە بەستنى هەولێر بۆ ئیدارەى راپەڕین نەک نەکراوە بە دووساید، بەڵکو بەشێکى زۆرى بووە بە رێگاى خۆڵ.

964 دیمەنى بەشێک لە رێگاکەى تۆمار کردووە، دەردەکەوێت بەهۆى قەرەباڵغى و خراپى رێگاکە، ئاستەنگێکى زۆر بۆ شۆفێران دروستبووە، ناوە ناوەش ئۆتۆمبێلێک بەهۆى ئەوەى لە چاڵێکى داوە لە لێوارى رێگاکە وەستاوە و پەکى کەوتووە.

ساڵێک پترە شۆفێران لەم نارەحەتییەدا هاتوچۆ دەکەن، داوا دەکەن کێ خۆى بە بەرپرس دەزانێت، ئاوڕێک لەو رێگایە بداتەوە.

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى گۆمەسپانیان داخست

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى گۆمەسپانیان داخست