دەمێکە ئاوا لێى نەقەوماوە

ئەم هاوینە بۆ بەنداوى دوکان نەهامەتییە

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

کەمى باران تەنگى بە بەنداوى دوکان هەڵچنیوە و ساڵانێکە ئاستى ئاوەکەى بەم شێوەیەى ئەمساڵ دانەبەزیوە، ئێستا تەنیا 25% ئاوى تێدایە.

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە 964ـی وت،”بەنداوەکە بڕێکی کەم ئاوی تێدایە، تەنیا 220 ملیم باران باریوە و دەبێت تا مانگی 11 ئەو بڕە ئاوەی هەیە بەش بکات”.

ئێستا بەنداوەکە 25% ئاوی تێدایە کو نزیکەی ملیارێک و 900 مەتر سێجا ئاو دەکات

ئەو ئاوەی لە بەنداوەکەدا ماوە بەپێی بەرنامە بەردەدرێتەوە تا ئەو شوێنانەی خواروی بەنداوەکە سوودی لێ ببینن.

لاى خۆیەوە ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە 964ـی وت، شاری سلێمانی لە رێگەی سێ سەرچاوە ئاو دابین دەکرێت بۆی، هەریەکە لە هێڵی یەک و دووی دووکان نزیکەی 70% ئاوی شارەکە دابین دەکەن.

بەنداوی دوکان گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و دەکەوێتە قەزای دوکان، ساڵی 1954 دەست بەدروستکردنی کراوە و ساڵی 1959 تەواو بووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەنداوی دوکان گرفتی کەمئاوی نابێت

بەنداوی دوکان گرفتی کەمئاوی نابێت