کەشوهەوا. گرافیک:964
کەشوهەوا
باسی بارانبارین لە گۆڕێ نەما و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە کردووە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، جگە لەوەی باسی باران نەماوە پلەکانی گەرماش تا سێ پلەیەک بەرزدەبنەوە.
هەرچی سەبارەت بە کەشی سبەینێشە وا پێشبینی کراوە پلەکانی گەرما زیاتر لە چاو ئەمڕۆدا بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 8.5.2025
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکوری ڕۆژ ئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە ( 1-3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم دەبێت .هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی