"رێکاری یاسایی و ئیداری توند ده‌گرینه‌به‌ر"
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه بەخێوکردنی ئاژەڵ لە ناوشاردا به‌بێ مۆڵه‌ت قبوڵ ناكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه جگه له شاره‌وانى، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ش به‌پێی ده‌ستوور و رێنماییه‌كانى خۆى، سنوور بۆ به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ له‌ناو شاردا داده‌نێت و پابه‌ندیان ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن پێویسته مۆڵه‌تیان هه‌بێت.
ئه‌وانه‌ى له ناو گه‌وڕه‌كان ئاژه‌ڵ به‌خێوده‌كه‌ن چوارده‌ورى هه‌ڵه‌بجه‌یان ته‌نیوه زۆرینه‌یان خاوه‌ن ئاژه‌ڵى گه‌وره‌ى وه‌كو مانگان و كه‌مترینیشان مه‌ڕ و بزن به‌خێوده‌كه‌ن، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى به‌ڕه‌ڵاى ناو شاریان ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، بانگى خاوه‌نه‌كانى كردوون و هه‌ر مانگایه‌ك به 150 هه‌زار و گوێره‌كه‌شی به 75 هه‌زار دینار وه‌و سزاى به‌ڕه‌ڵاكردنه‌كه لێ سه‌ندوون، به‌ڵام ژینگه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه رێكاره‌كانى ده‌گرێته‌به‌ر.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، سه‌ردانى زۆربه‌ى ئه‌م شوێنانه‌یان كردووه كه ئاژه‌ڵى تێدا به‌خێوده‌كرێت و ماوه‌ى 10 رۆژیان بۆ داناون بۆئه‌وه‌ى به‌پێی رێنماییه‌كان كاربكه‌ن و مۆڵه‌تیان هه‌بێت.
وتیشی “هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت یه‌كه‌مجار سزاى پێبژاردنى بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دووباره‌ى كرده‌وه سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ریش هه‌ر به‌رده‌وام بوو ده‌سه‌ڵاتى داخستنى شوێنه‌كان له‌گه‌ڵ پۆلیس به‌كارده‌هێنین”.
مەبەستی فه‌رمانگه‌ى ژینگه بۆ نەهێشتنی دیاردەی ئاژەڵی بەرەڵا، پاراستنی سەوزایی و ژینگەی پارێزگاکەیه، كه بەپێی یاسا‌و رێنماییەکانیان دواى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه نابێت شه‌و شوێنانه‌ى ئاژه‌ڵى لێ به‌خێوده‌كرێت له‌ناو شار بن و پێویسته شوێنه‌كانیشیان به‌پێی رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان بێت.
دا‌واشیان لە هاوڵاتیان كردووه له‌هه‌ر شوێنێك هەر حاڵەتێکی ناشارستانی ئاژەڵی بەرەڵایان بینى له‌رێگه‌ى ئه‌م ژماره موبایلانه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن:
07501720863
07508280344